زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، زەرەرو زیانەكانی باران بارین و لافاوی ماوەی رابردوو بۆ زاری كرمانجی ئاشكرا دەكات.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەو شەپۆلە باران بارین و دروستبوونی لافاو لە دوو هەفتەی رابردوودا، زیانی زۆری بە رێگاو بانەكانی شارو شارۆچكەو ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەیاندووە، كە بەپێی خەملاندن و بەدواداچوون زیانەكان نزیكەی 500 ملیۆن دینار بووە، زۆربەی زیانەكانیش لە سنووری قەزای مێرگەسۆرە”.
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، گووتیشی: ” قۆناغ بە قۆناغ لە لایەن تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستكراوە بە چاككردنەوەی ئەو رێگاوبانانەی كە زیانیان پێگەیشتووە.