زاری كرمانجی- سۆران:
بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سۆران لە بڵاوكراوەیەكیدا گەشە سەندنی كەرتی گەشتوگوزاری سۆرانی راگەیاند .
ئەمڕۆ 27-4-2023، بەرێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سۆران رایگەیاند ” بواری گەشتیاری لە سنوورەكەمان پەرەی سەندووە و بەرەو قۆناغێكی پێشكەوتوو هەنگاوی ناوە، ئێستا لە هەر چوار وەرزی ساڵ گەشتیار و سەردانیكار روو لە ناوچەكانی گەشتیاری سنووری ئیدارەی سۆران دەكەن”.
زیاتر روونكراوەتەوە ” ئاماری گەشتیاری لە دەستپێكی ساڵی 2023 بەم شێوەیە بووە:
- ئاماری گەشتیاری و سەردانیكار و مانەوە لە شوێنە گەشتیارییەكان بۆ پشووی سەری ساڵ بریتی بووە لە 26 هەزار و 235 كەس،
- ئاماری گەشتیاری لە ماوەی 4-1 تا 1-4، بریتیی بووە لە 423 هەزار و 490 كەس.
- ئاماری رۆژانی جەژنی رەمەزان لە 19-4 تا 23-4 بریتی بووە لە 53 هەزار و 724 كەس.
لە كۆتایی بڵاو كراوەكە ئاماژە بە ئاماری كۆی هاتنی گەشتیاران و سەردانیكارانی لە سنووری ئیدارەی سۆران دراوە كە بریتییە لە ” 493 هەزار449 كەس”.