زاری كرمانجی-وەرتێ
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ دەڵێت ” كەرتی گەشتیاری لە سنوورەكەمان بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەی بەخۆیەوە بینیووەو بایەخی زیاتریش بەم بوارە دەدەین.
مسلیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ سەربە قەزای ڕواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لە سنووری ناحیەی وەرتێ چەندین شوێنی گەشتیاری كراونەتەوە، ساڵانە بە هەزاران گەشتیاری بیانی و ناوخۆ رووی تێ دەكەن، ئەمەش لە چەندین رووەوە بووژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە بینیووە،”.
گووتیشی ” جگە لەمەش بایەخدان بە كەرتی گەشتیاری لە سنوورەكەمان هەلی كاری بۆ سهدان گەنج و هاووڵاتییان و خاوەن شوێن و كەپر و پڕۆژە گەشتیارییەكانی ناوچەكە رەخساوە، هەوڵیش دەدەین ناچەكە لەم رووەوە زیاتر پەرەی پێبدرێت و بە شێوەیەكی سەردەمیانە رێكخستنیان بۆ بكرێت.