زاری كرمانجی-سۆران
كاتی چوونی كۆچەری و مەڕداران بۆ كوێستانەكانی سنوری قەزاكانی چۆمان و سیدەكان دیاریكراوەو چەند رێنمایەكیش دەخرێتەڕوو.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” لە كۆبوونەوەیەكدا بەسەرپەرشتی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە، چەند رێنماییەك دەركران سەبارەت بە كاتی چوونی ڕەوەند و كۆچەریان بۆ كوێستانەكانی سنووری قەزاكانی چۆمان و سیدەكان و شێوازی گواستنەوەی ئاژەڵەكانیان”.
ئاشكراشی دەكات: ” ڕۆژی 20ی5ی2023 دیاریكراوە بۆ مەڕدارەكان بە مەبەستی چوونیان بۆ كوێستانەكان، هەر مەڕدارێك دەبێت رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار وەربگرێت، هەروەها بۆ گواستنەوەی ئاژەڵەكانیان پێویستە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەكاربهێنرێت، لەپێناو سەلامەتی خاوەن ئاژەڵان و مەڕو ماڵاتیان و هاووڵاتییان.