ئیبراهیم عادل حاجی
ئیجاد ئەیوب عەبدولڵا
قوتابی زانكۆی سۆران فاكەڵتی پەروەردە زانستە كۆمەڵایەتییەكان قۆناغی دووەم
پێشەكی لە هەر سەردەمێكی مێژویدا هەر وڵاتێك دامەزرابێت ئەوا بەدڵنیایەوە چەندین نەتەوەیتر هەبوونە و لەسەر حیسابی بەشێك لە نەتەوەكانی تر دامەزراون، یا لەسەر حیسابی وڵاتانی دراوسێ یان داگیر كردنی سنوور و خستە ژێر ڕكێفی خۆیان بە هەر جۆرێك بێت ئیتر كاتێك عەباسیەكانیش دامەزران مەوالییەكان رۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە دامەزراندن و تەنانەت سەركەوتنیشدا.
مەوالییەكان كێن ؟
مەوالییەكان بە هەمو ئەونەتەوانە دەگوتریێت كە عەڕەب نین، وەك كوردو فارس و عەجەم و تورك، عەڕەبەكان و ئەمەوییەكان مامەمەڵەیەكی باشیان لەگەڵ مەوالییەكان بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ئیسلامی وەك خۆڕاسان و هەرێمەكانی تر نەدەكرد، وەك لێسەندنی باج و خەراجی زیاتر، هەروەها بەنایەكسانی مامەڵە كردن لەگەڵ نەتەوەكان،ب ەتایبەت لەگەڵ فارسەكان بۆیە ڕۆڵی خۆڕاسان و مەوالییەكان لە سەرخستنی بانگەشەی عەباسی جێ پەنجەی دیارە.
رۆڵی مەوالییەكان لەسەرخستنی بانگەشەی عەباسی چۆن بوو؟
عەباسییەكان هەر لەسەرتاوە ئاڕاستەی بانگەشەكەیان بەرەو خۆرهەڵاتی ئیسلامی و بەدیاری كراوی خۆڕاسان بوون، چونكە لەوێ گوێیان لەو كێشانە نەبوو كە دەوڵەتی ئیسلامی روویانداوە.
پشت بەستن بە فارسەكان و دووركەوتنەوە لە عەڕەبەكان لە رایی كردنی كاروباری بانگەشەی عەباسی بۆ نموونە : كاتێك ئیبراهیمی ئیمام، ئەبو مسلمی خۆڕاسانی رەوانەی خوڕاسان كرد پێی گووت : ئەگەر توانیت هیچ كەسێك لە عەڕەبەكان لە خوڕاسان نەهێڵیت، مەیانهێڵە واتا لە ناویان ببە.
گرنگی، كەسایەتی ئەبو مسلیمی خۆڕاسانی چونكە خەلیفە مەئموون دەڵێت : بە هێزترین پاشاكانی جیهان سێ كەس بوون كە توانیان حوكمڕانی وڵاتەكان بگۆڕن لەبنەماڵەوە بۆ یەكێكی تر، ئەوانیش : ئەسكەندەری مەكدۆنی و ئەردەشێر و ئەبو مسلم ،وە ابن الگقگقی لە بارەی ئەبو مسلم دەڵێت : پیاوی دەوڵەت بوو وەخاوەنی بانگەشەی عباسی بوو وە لەسەر دەستی ئەو سەركەوتنەكە تۆماركرا .
سەبارەت، بەدەست نیشانكردنی خۆڕاسان وەك پێگەی سەرەكی بۆ بانگەشەی عباسی ئەم وەڵامە محەمەدی كوڕی علی كوڕی عبدولڵا بۆمان دەداتەوە وە دەڵێت : خەڵكی كوفەو دەوروبەری شوێن كەوتوی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیبن و منداڵەكانی ئەون، خەڵكی بەسڕ باوەڕیان بە دووركەوتنەوە لە كێشەكان هەیە وە دەڵێن با عەبدولڵا كوژراو بێت نەك بكوژ، هەروەها خەڵكی جەزیرەی دەشتەكی و علوج و موسڵمانن لەئەخلاقی مەسییحیەكان، خەڵكی مەككە و مەدینە شوێن كەوتوی ئەبوبەكر و عومەرن، خەڵكی شام لە معاویە زیاتر كەسی تر ناناسن ، بەڵام ئێوە گرنگی بە خۆڕاسان بدەن چونكە لەوێ ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك هەن كە دڵ و دەرونیان خاوێنە و گوێیان لە كێشەو گرفتەكانی كە لە نێوان موسڵمانان ڕویداوە نەبوو، بۆیە من ئومێدم زۆرە بە ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی.
عەباسیەكان دڵنیابوون كە سەركەوتنی بانگەشەكەیان تەنها لە خۆڕاسان دەبێت، وە تەنها خەڵكی خۆڕاسان شوێن كەوتوی ئەوانن.
سود وەرگرتنی ئەبو مسلمی خۆڕاسانی لەو ناكۆكی و دووبەرەكیەی هەبوو لەنێوان هۆزە عەرەبەكان . هەروەها لەسەردەمی عەباسیدا هەندێك روداوی گرنگ رویاندا ئەویش بەهۆی مەوالییەكان وەك : چەندین شەڕ رویاندا وە چەندین بیروڕای سیاسی و ئاینی سەریان هەڵدا، هەروەها زەندیقەكان یاخود زەنادیقەكان، وە مەترسیشیان لەسەر خەلافەتی عەباسی دروست كرد.
لەكۆتایدا،سەرەڕای ئەوەی ڕۆڵی گەورەیان بینی لەسەرخستنی بانگەشەی عەباسی، بەڵام دواتر وەك هۆكارێك سەیركران، بۆ لاوازی و لەناوچونی خەلافەتی عەباسی.