محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر بەزاری کرمانجی راگەیاند:“ ئەمڕۆ چوارشەممە تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتیمان ( EOD) بەمەبەستی هەڵگرتنەوە و چارەسەرکردنی کۆمەڵێک مین و پاشاوەی جەنگی لە سنووری ئیدارەی سۆراندا پێنج ئەرکی جیاوازیان جێبەجێکرد.
عەلی عەبدولڕەحمان, بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر ئاشکرای دەکات:“ تیمەکانیان هەستاون بە پووچەڵکردنەوەی یەک مینی دژەکەسی لە جۆری VS50لەگوندی تۆپزاوە/ قەزای سیدەکان، لەناوبردنی یەک مینی دژەکەسی لە جۆری V69 لە چیای کانی کفر/ لە هەمان قەزا،گواستنەوەی شەش دانە پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە ناو سەنتەری قەزای سیدەکان و گواستنەوەی حەوت دانە پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە گوندی دۆرەمولک، گواستنەوەی بیست و هەشت مینی دژەکەسی و شەش دانە پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە سەنتەر و دەرەوەی قەزای ناوەندی سۆران“.
باس لەوەش دەکات:“ بەشێک لە مینەکان لە لایەن تیمی لەناوبردن، لە نێوبران و پاشماوەکانی تری تەقەمەنی جەنگی نەتەقاوە گواسترانەوە نێو کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتیەکە بەمەبەستی لەناوبردنیان.