ژیروان نوری
چەند چێژ بەخشە
جوانی ڤینۆس و مانگ
لەکەماڵی تۆ دەدرەوشێ
جوانە سەیر بکەیت
لەقەراخی رووبارەکان
هەورە گەڕۆکەکان لەهاتن و رۆیشتن
یاری ماسییەکان لە هەڵبەز و دابەزین ناکەون
چەند چێژ بەخشە
سەوزایی چاوەکانی
لەزەویدا بدرەوشێیەوە
بەدرێژایی رووبارەکان
کەسێک لەمن زیاتر نادۆزیتەوە
لەسەر پشتی بەلەمەکان
لەپڕ بوونی مانگدا
وێنەیەکت بکێشێت
روخسارت لەتەواوی دونیا بەدەرکەوێ
چەند چێژ بەخشە
کاتی تۆ هاتی
ئیتر گوڵی نێرگز
لەسەر زەوی بینرا
……
چەند بەئازارە
ئازاری هەموو زەوی
لە بوومەلەرزەیەکی رێختەری بەهێز
دەردەرێ
چەند بە ئازارە
رۆیشتنی تۆ
لەدەرەو و ناوەوەی مندا هەڵدەقرچێ