بەفرین لوقمان عەباس
قووتابی قۆناغی سێیەمی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان – زانکۆی سۆران
ئەم پەیمانە لە 10ی ئابی ساڵی 1920 لەنێوان دەولەتی عوسمانی و دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی سەرکەوتووی جەنگ مۆرکرا کە پێنج پەیمانیان بەسەر وڵاتانی دۆڕاودا سەپاند، یەکێک لەوپەیمانانە (پەیمانی سیڤەر) بوو کەسەپاندیان بەسەر دەوڵەتی عوسمانی کەتێدا هەئیەتێکی کورد بەسەرۆکایەتی ” شەریف پاشا ” بەشداربوو و تێیدا باس لەدانانی مافی ئۆتۆنۆمی بەکورد کراکە بۆیەکەمجار بەشێووەیەکی فەرمی ئەو مافە بۆ کورد بەڕەوا دەبینرا .
بێگومان پەیمانی سیڤەر یەكێك لەئەنجامەكانی جەنگی یەكەمی جیهانی، كە لەو كاتەدا دوای سیلسیلەیەك پەیمان، دوای كۆنگرەی ئاشتی پاریس، دوای پەیمانی سانڕیمۆ، یەكێك لەو پەیمانە گرنگانەی دوای جەنگی یەكەمی جیهانی هاتە کایەوە مەسەلەی پەیمانی سیڤەرە، وە پەیمانی سیڤەر وەرچەرخانێكی بڕیارە نێو دەوڵەتییەكان بوو سەبارەت بەكورد، چونكە یەكەم جاربوو لەسەر ئاستی جیهان بڕیارێكی نێودەوڵەتی ئاوا دەرچێت سەبارەت بەمافی كورد و دروستكردنی دەوڵەتێك كیانێك لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بێگومان ئەم بڕیارە لەڕووی یاسایی هێزێكی گەورەی هەبوو، ئەو كاتە كورد نەیتوانی ئەو هەلە بۆ خۆی بقۆزێتەوە، هەروەكو جولەكەكان مەسەلەی بڕیاری بەلفۆریان بۆ خۆیان قۆستەوە، بەڵام كورد لەوكاتەدا نەیتوانی ئەو هەلە بۆخۆی بقۆزێتەوە و دەوڵەتێكی نەتەوەیی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆخۆی دروست بكات.
پەیمانی سیڤەر، بەیەکەمین پەیمانی نێوودەوڵەتی دادەنێریت کە باسی کوردبکات، ئەو بەندانەی کە لەپەیمانی سیڤەر تایبەت بوو بەکوورد سێ بەندە:
بەندی62\ لیژنەیەک لەسێ ئەدام پێکدێت لەلایەن حووکمەتەکانی (بەریتانیا وفەرەنساو ئیتالیا) دەست نیشان دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنی بۆ خۆڕێبەری ( ادارە ژاتیە) لەماوەی شەش مانگدا بۆ ئەو ناوچە کووردیانەی دەکەونە نێووان (خۆرهەلاتی ڕووباری فوورات و باشووری سنووری ئەرمینیا و باکوری سووریا و عێراق ) لەم پڕۆژەیە پێوویستە مافی ( کلدان و سریان و ئاشووریەکان ) دابینن بکرێت.
بەندی63/حکومەتی عوسمانی بەلێن دەدات بڕیارەکانی ئەم لیژنەیە کەلەبەندی( 62 ) هاتووە لەماوەی سێ مانگ جێ بەجێ بکات.
بەندی 64\ ئەگەر گەلی کورد لەو ناوچانەی کە لەبەندی 62دا هاتووە دووای سالێک بڕیاری سەربەخۆی و جیابوونەوەیان لەدەوڵەتی عوسمانی دا و کۆمەڵەی نەتەوەکانیش بڕیایان لەسەر ئەوەدا کە دانیشتووانی ئەم ناوچانە شایەنی ئەو سەربەخۆیەن ئەوا دەوڵەتی عوسمانی دەبێت، دەستت لەهەموو مافەکانی لەوناوچەیدا هەڵبگرێت هەر لەبەندی 64 داهاتووە ئەگەر دانیشتووانی باشووری کووردستان( ویلایەتی مووسل ) یش لەماوەی سالێکدا ئارەزووی چوونە ناو ئەودەولەتەیان هەبوو ئەوادەبێت کۆمەلەی نەتەوەکان ڕەزامەندی لەسەر بدات.
لەکۆتایدا دەتووانین بلێین، پەیمانامەی سیفەر بەیەکەمینن پەیمانامەی نێوودەوڵەتی دادەنێرت کەباسی کوردەکان دەکات
ئەم هاوپەیمانیە لەنێووان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی هاوپەیمانن مۆرکرا وەک و چارەسەر بۆ کێشەی وڵاتانی ژێردەسەڵاتی عوسمانی کە هاوپەیمانن داگیرکردبوو بەسترا.
پەیمانامەی سیڤەر، نەک تەنها بۆکوردەکان شتێکی گەوورەبوو، بەڵکو بۆ نەیارانی کورد گەوورەتربوو کە سەدان ساڵ کوردیان ژێر دەستەی خۆیان کردبوو، دەستیان بەسەر خاک و خێرو بێریان لەناچەکە گرتبوو باج و سەرانەی زۆریان لێ دەستاندن.