زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
كۆڤان رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: لە دەروازەی زێت هەموو ئامادەكارییەك كراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەروازەكە بە فەرمی لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، گوتیشی: دەروازەكە گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە دەیانەوێت هاتووچۆی توركیا بكەن، بەپێچەوانەشەوە، چونكە ڕێگاكە زۆر نزیك دەبێتەوە و ئاوەدانی زیاتریش روو لە ناوچەكە دەكات و سەدان هەلی كاریش دەرەخسێنێت، بۆیە كردنەوەی دەروازەكە دەبێتە هۆی بووژانەوەی ئابووری ناوچەكە”.