سیروان عەزیز مستەفا
قوتابی زانکۆی سۆران فاکەڵتی /ئاداب
بەش/مێژوو
قوناغی /چوارەم
هەرچەندە کێشەکانی ئێستای ئێران و ئەمریکا لە رووکەشدا پەیوەندی بە چەکی ئەتۆمی و پرۆگرامە ناوەکییەکەی ئێرانەوە هەیه ، بەڵام لە جەوهەردا کێشەی سەرەکی ململانێی بەرژەوەندییەکانە لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا. بەپێی زانیارییەکانی “ستراتیژی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا” لە ساڵی 2006، سەرەکترین بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا جەخت لەسەر ئەم لایەنە کراو:
یەکەم/زامنکردنی ئاسایشی نەوت و گاز .
دووەم /دوورخستنەوە و نەهێشتنی مەترسی رێکخراوە تیرۆرستیەکان.
سێیەم /رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکۆژ و بەرنامەی ئەتۆمی.
چوارەم /هێشتنەوەی ئیسرائیل بە بەهێزی ، وەک دەولەتێکی خاوەن توانای سەربازی باش لەناوچەکەدا.
ئیدارە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا لە ماوەی رابردوو دا هەموویان جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا پەرەپێدانی دیموکراسی و ئازادی بازرگانی و ئابوورییە لە ناوچەکەدا. هەرچەندە لە رووکەشدا ئەمە کێشەکەیە ، بەلام لە راستیدا پرسی دیموکراسی و ئابووری گەشەکردوو تەنها ئامرازێکە بۆ بەدەستهێانی ئەوەی چوار ئامانجە ستراتیژییە ئاراستەکراوەکەی سەرەوە. ئەو ئامانجانەش بە تەواوەتی بەیەکەوە بەستراوەن و پاشەکشەکردن لە هەر یەکێکیان دەبێته هۆی شکستهێنانی ئەوە دیکە. بۆ نمونە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و کۆمەلکۆژی لە ناوچەکەدا و گەشتنی بە دەستی هەندێک رژێم مەترسی بڵاوبوونەوە گرۆپە تیرۆرستیەکان و هەرەشەکانیان بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا زیاتر دەکات . بە هەمان شێوە تیرۆر مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وزە ئیسرائیل دەبێت. لەبەر ئەوە ئەمریکا پێیوایە ئەو بەرژەوەندی و ستراتیژانەی لە ناوچەکە کاری لە سەردەکەن هەموو یەک شتە پێکەوە کاریان بۆ دەکات.
ئەوە سەرنجە ئەوەیە ئەم چوار ئامانجە ستراتیژییەی کە لە سەرەوە باسکرا هەموویان لەگەل ئامانجەکانی ئێران لەناوچەکە پێچەوانە دەوەستێتەوە و توشی بەریەککەوتن دەبن. لە سەروی هەمووشیانەوە وەک راستیەک کە بەربەست لەبەردەم هەنگاوە ستراتیژییەکانی ئەمریکا دروستدەکات ئەوەیە :
یەکەم /ئێران بۆپرسی گاز نەوت و گەیاندنی بە بازارەکانی دەرەوە لە ژێرکاریگەری ئەمریکادا نیەو هیچ پێویستییەکی بەو نابێت. جگە لەوە . ئێران دەتوانێت کێشە بۆ هێڵی گواستنەوە نەوتی “گەرووی هورمز” دروستبکات و لە بری ئەوە هەلی گواستنەوە نەوتی خوی بخاتەکار پەیوەندی و گرێبەستی لەو جۆرە رووسیا و چین و تورکیا و لە ئایندەش یەکێتی ئەوروپا واژۆبکات.
دووەم/ئێران گەورەترین پشتیوانی حەماس و حزبۆلایە له ناوچەکە ، ئەمەش ئالوزی زیاتر لە ناوچەکە دروستدەکات و مەترسیش بۆ ئاسایشی ئیسرائیل زیاتر کردووە.
سێیەم /ئەمریکا دەلێت ئێران دەستێوەردان لە عێراقدا دەکات و رێگری سەرەکییە لە سەقامگیریی و ئاشتی لەو ولاتە و گەورەترین رێگریش لە بەردەم پرۆژی ئەمریکا بۆ یەکخستنی گرۆپە رادیکاڵییه توندڕەوەکانی ناوچەکە.
هاوکات دروشمە توند و رادیکاڵییەکانی ئەو گرۆپانەی ئێران لە لوبنان و فەلەستین و عێراق پشتگیرییان دەکات و دژ بە ئیسرائیلیە پێچەوانە دەوەستێتەوە لەگەل ستراتیژێکی دیکەی ئەمریکا لەناوچەکە کە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە . لە هەمووشی گرنگتر، هەنگاوەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ئەمریکا بۆتە کابۆس و بە مەترستیرین هەنگاوە بۆ ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لێکدەدرێتەوە . ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی یان بەرنامە ئەتۆمیەکەی پێشبخات ئەوا بە یەکجاری تەواو ستراتیژ و ئامانجەکانی ئەمریکا شکستدەهێنێت . بۆ نمونە زامنی بەردەوامبوونی رژێمەکەی خۆی دەکات، دەبێتە خاوەنی چه کی ئەتۆمی بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێکان لە ناوچەکە، لە حالەتی گواستنەوەشی بۆ دەستی گرۆپە تیرۆرستییەکان ئێران بەشێک لە ستراتیژی خۆی لەناوچەکە جێ بەجێ دەبێت و کاریگەری بە جۆرێک لە ناوچەکه زیادەکات کە گۆرانکاری لە باڵانسی هێزدا دروست دەکات.