شەوكەت برادۆستی
چەک لە کلتوری ئێمەدا نیشانەی شەهامەت و شەڕ و بەرگریە تەنانەت چەک چۆتە ناو ئەدب و فلکۆری کوردی و لە نێو لاوک حەیران و شعر وچیرۆک و نوسین ڕەنگی داوەتەوە بۆیە بە دەگمەن نەبێت مالێکی کورد نیە چەکی نەبێت. بەلام لەگەڵ ئەمەشدا ڕێژە و جۆر و بەکارهێنانی لە خێزانێک بۆ خێزانێک له عەشیرەتێک بۆ عەشیرەتێکی تر دەگۆرێت، هەندێک خێزان و عەشیرەت کە کلتوری پەروەردەیان توندە بە بچوکترین بەرێکەوتن دەست بۆ چەک دەبەن و بەکاری دەهێنن ئەمەش یەکێکە لەم دەنگدانەوە زۆرەی ئەمرۆ کە لە هەندێک شوێن بەدیدەکرێ و ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاو تەنانەت حکومەت و دام و دەزگا ئەمنیەکانیشی بەخۆە سەرقاڵ کردوە .
هەرکی . خەیلانی . گۆران . زراری . چەندین بنەماڵە و هۆزی تر لەوانەن کە تێکەلاویان لەگەڵ چەک زۆرە هەمیشە لە ریزی پێشەوەی بەکاربەرانی چەکدان چەک لە نێو ئەم هۆزانە هاوڕی گیانی بە گیانیە تەنانەت لەماڵ و نێو خێزانەکانیان زۆر بە شێوەێکی دیار و بەرچاو بونی هەیە بە جۆرێک ژن و مندالەکانیشیان ئاشنایەتی لەگەڵ چەک و بەکارهێنانی دا هەیە. زۆر جار کارەسات لەوکاتە گەورە و خەستر دەبێت کە دوو عەشیرەت یاخود دوو بنەماڵە لەمانە پێکەوە توشی کێشە و ناکۆکی کۆمەلایەتی دەبن ئەوکاتە هەموو شتێک دەکەوێتە ژێر ڕەحمەتی فیشەک و تەواو ئەم جێگایە لە هەموو بەهاێکی شارستانی و یاسایی و مرۆیی دەکەوێ و چەک دەبێتە حاکمی یەکەم ..؟
بەشێکی ئەم دۆخەی دیاردەی چەک پەیوەندی بە مێژو بە هەموو ئەوکارساتەنەی بەسەر میللەتی ئێمەد هاتوە کە وای خواستوە خێزانی کورد بۆ بەرگری لە خۆی هەمیشە چەک لە ماڵەکەیدا هەبێت . بەشێکی تری پەیوەندی بە ڕژێمی دیکتاتۆری رابردوە هەیە کە بەهۆی سیاسەتە توند و شەڕاویەکانی و شەڕی هەشت ساڵەی عێراق . ئێران وای خواستوە کە چەک ئاشنایەتی لەگەڵ هەموو تاکێکی عێراق بە کوردیشەوە هەبێت لە سەردەمی ئەم ڕژێمە تەواو عێراق بە چککرا بو هیچ مالێک نەبو پیاوێکی ڕێژێم و چەکداری نەبێت . سەرباز . جیش شەعبی . فیدایی . رفیق . جاش . ئەمن . استغبارات . تا دوایی تەنانات بیرم دێت لە قوتابخانە منداڵەکانیان فێری بە کارهێنانی چەک دەکرد ( سوردی چەک هەڵگرن ) لە قۆناغی سەرەتای لە نێو پەرتوکدا هەبوو قوتابی دەبایە لە بەری بکات . بە داخەوە دوای نەمانی ئەم ڕژێمەش کورد نەیتوانی دەسبەرداری چەک بێت و ئەم دۆخەی بگۆڕێ زۆری پێ نەچوو شەری نێو خۆ ( برا کوژی ) دەستی پێکرد و خرابتر لە ڕابردو چەک و فیشەک بون بە گرنگترین ئەو پێداویستیە سەرتایانەی کە تاکی کورد دەبایە هەیبێت دوای شەڕی برا کوژی شەری داعش دەستپێکرد و ئەمجارە لە هەموو جیهانەوە چەک و جۆرەکانی و پێداویستی شەر هێنرانە ناو هەرێم و هێزی بەرگری و خۆ بەخشی زیاتر دروستکران و چونە بەرەکانی شەڕ و چەکیان هەڵگرت .
ئیتر ئەمە ئەم پاشخانەیە کە عێراق و کورد و ئەم سەر زەمینە لە سەر چەک هەیەتی و تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە..
دەریچە لەم دیاردەیەی (چەک ) هەر وا ئاسان نیە حکومەت دەبێت پلان و بەرنامەی تایبەتی هەبێت و کاری جدی لەسەر بکات ئەمە بە بڕیارێک و گرتنی چەند کەسێک کۆتایی نایە دەبێت حکومەت کار لە سەر گۆڕینی تێگەیشتن و عەقلیەتی خەلک بکات بۆ چەک دەبێت خەلک لەوە وشیار بکرێتەوە کە چەک دەبێت ئامانی هەبێت دەبێت لە ماڵ شوێنی تایبەتی هەڵبگیرێت هەموو ئەندامێکی خێزان بە ئاسانی دەستی پێ نەگات . حکومەت دەبێت هەموو ئەو کەسانە لە چەک دامالێ کە کلتور و پەروەردەێکی توندی هەیە نابێت پلە و وزیفەیان لە شوێنی ئەمنی پێبدرێت . دواجار بۆ نەهێشتنی چەک دەبێت پڕۆژەێکی هوشیاری نیشتیمانی گشتی ڕابگێندرێت و مال بە ماڵ تاک بە تاک ئاگادار بکرێتەوە کە کۆمەڵگای بێ چەک ئاسودە ترین کۆمەڵگایە لە جیهان و مرۆڤ تێیدا هەمیشە بەختەوەرە و هێمن و لەسەرخۆیە ….