ئیمان لقمان حمدامین
قۆناغی سێیەمی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان – زانكۆی سۆران
ئاگربەستی مۆدۆرس :ـ بریتیەلەو ئاگربەستە لە ۳۱ ئۆکتۆبەری ۱۹۱۸ لە مۆدۆرس لەنێوان( ئەدمیراڵ کالسرۆپ )کە فەرماندەی تیپی دەریای رەش لە بەریتانیا لەگەڵ (حوسێن رەئوف بەگ )وەزیری گەشتیگەل و نوێنەرایەتی عوسمانی مۆرکرا کە ئەم ئاگربەستە واتای ئەوەبوو کە عوسمانییەکان خۆیان بەدەستەوەبدەن .
ئەم ئاگر بەستە لە۲٥ بەندی گرینگ پێکهاتبوو،گرینگترین بەندەکان بریتی بوون لە (داگیر کردنی سەربازی تەنگەبەر، دەست بەسەر داگرتنی هێلی ئاسنین و تەلەگرافی ،لەلایان هاوپەیمانان برلاوەپیکردنی عوسمانیەکان، چەکدامالین و هیشتنەوەی چەندین یەکەیەکی سەربازی بچووک بۆ پاراستنی یاساو هێمنی و خۆبەدەستەوە دانیی هەموو سوپاکانی عوسمانی لەناوچە عەرەبەکان،هەروەها ئازادکردنی تەواوی ئەو دیلانی سەر بە هاوپەیمانەکان بوون کە کەوتبوونە دەست عوسمانیەکان بێی ئەوەی پیچەوانەکەی جیبەجێ نەکرێت ) هەمووکەسایەتیە ئەلمانی و نەمساویەکان دەبوایە لە ماوەی دوومانگدا خاکی عوسمانی بەجێبیلین سەربازەکانی نەمساو ئەلمانیا ئەوشوێنە بەجێبێرن ، بە پێی ئاگربەستەکە هەردوو گەرووی دەردەنیل و بۆسفیر کرانەوە هاوپەیمانانیش قەڵاکەیان داگیر کرد لەگەڵ رادەستکردنەەی گەشتیگەلەکانی عوسمانی و بەپێی ئەم رێکەوتنامەیە هاوپەیمان مافی ئەوەیان پێدرا کە هەر ناوچەیەک ببێتە مایەی هەڕەشە دەتوانن داگیری بکەن، لەگەڵ ئەمەشدا مەترسیدارترین بەند لە دیدی عوسمانییەکانەوە بەندی ۷ بووکە تێیدا هاتبوو هاوپەیمانان مافی ئەوەیان هەیە هەرشوێن و جێگەیەک لەنێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی خۆیدا داگیربکەن، کە ئاسایشەکەی وا لەقەلەم بدرێت کە لەمەترسی دایە ، بەندی ۲٤ دا هاتووە لە رێگای سەربازیەوە دەست وەربدەن لەهەرێمی ئەرمەنیەکان ئەگەر هات لەوناوچانەدا هیمنی و ئارامی هەڵگیرێت ، ئەم بەندە وادەکات هاوپەیمانان بتوانن هەرکاتێک ویستیان هێزی خۆیان بەکار بهێنێت، گاریگەری هەبوو ئەم ئاگربەستنە لەدوای پەسند کردنی ئەویش ئەوەبوو کیشەی ویلایەتی موسڵ هاتە ئاراوە بەریتانییەکان دەیان ویست ئەو شارە داگیر بکەن کە دەیان گووت لەسایە بەندی حەوتەمی ئەو ئاگربەستە دواتر عوسمانییەکان هەستا بە چۆڵکردنی موسڵ بۆ بەریتانییەکان ئەوشارە کەوتە دەست بەریتانییەکان کە دواتر کیشەی دیکەیە لەسەر ئەوناوچەیە پەیابوو، ئەتوانین بڵێین بەگوێرەی ئەو ئاگربەستە حکومەتێک تازەی عێراق دامەزرا بەسەرکردایەتی ئەحمەد حیزەت پاشا کە بە مەرجەکان ئەم ئاگربەستە رازی بوون و بەریتانییەکانیش ئەوەیان دەویست کە عوسمانییەکان خۆیان بەدەستەوەبدەن دواجار خۆیان بەدەستەوەدا .