ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌نجامی سه‌ردانی تیمی وزاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ لای جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌نگه‌شه ده‌كرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرەیەک باسیان لێوە دەکرێت و گەنگەشە دەکرێن، تەوەرەی یەکەمیان تایبەتە بە خستنەڕووی بەرەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
لە تەوەرەی دووەمدا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی سێیەم و کۆتایی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پرۆژەیاسای بەرکارکردن و هەموارکردنی یاسای ڕێکخستنی کاری دڵنیاییی عێراق.