ناسکە زبێر خدر
قۆناغی سێیەمی بەشی زانستەکۆمەڵایەتییەکان – زانكۆی سۆران
جەنگی دووەمی جیهانی بریتی بوو لە ناکۆکیەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە(٧/تەموزی/١٩٣٧) دەستی پێکرد، لەئاسیا و لە(١/ئەیلولی/١٩٣٩)لە ئەوروپا، نزیکەی (٧٠) ووڵات بەشدار بوون لە هێزی ئاسمانی و دەریایی و وشکانی، لایەنە شەڕکەرەکان پێک هاتبوون لەدوو بەرە : بەرەی ناوەڕاست( ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ڕۆمانیا) بەرەی هاوپەیمانان( فەڕەنسا، بەریتانیا، ڕوسیا، ئەمریکا). لەساڵی (١٩٤٥) لەدوای وێرانکردنی هێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن جەنگی دووەمی جیهانی کۆتایی پێهات.
تورکەکان لەکاتی جەنگەکەدا لەنێوان هەردوو بەرەی گەورەی جەنگ ( هاوپەیمانان و دەوڵەتی ناوەند) بەخێرایی بیر و باوەڕی خۆیان دەگۆڕی، بەر لەجەنگەکە بارودۆخەکە وادەبینرا کە تورکیا لەفەڕەنسا و بەریتانیا نزیک دەبوەو ئەمە لەدوای ئەوەی فەڕەنسا و بەریتانیا بەگوێرەی ڕێکەوتنامەی مۆنتۆری(١٩٣٦)ڕازی بوون بەگەڕانەوەی سەربەخۆیی تورکیا بۆ سەر هەردوو گەروی بسفۆڕ و دەردەنیل. و سۆڤیەت و ئەڵمانیا لە (٢٣/ ئابی/١٩٣٩) هاوپەیمانیەکیان مۆرکرد، ئەمەش دوودڵی و مەترسی لای تورکەکان دروست کرد، دوای سەرهەڵدانی ئەم جەنگە تورکیا سوور بوو لەسەر ئەوەی کە بەبێلایەنی بمێنیتەوە لە (ئابی/١٩٣٩) تورکیا بێلایەنیخۆی لەجەنگدا ڕاگەیاند، بەڵام ئەمە ڕێگای لەتوورک نەگرت چاودێری بارودۆخەکە بکەن تاکو چی بکەن لەگەڵ بەرژەوەندی ئەواندا بگونجێت، تورکیا ڕازی نەبوو کەوا دەوڵەتانی بەڵقانی دەوروبەری نەخرێنە ناوشەڕ، لەمیانی ساڵی(١٩٤٠) تورکیا لەوەدەترسا ئەڵمانیا بەرەو ڕۆژهەڵات بکشێ بۆیە چاڵاکی خۆی نواند بەئاراستەی بەتین کردنی یەکێتی نێوان دەوڵەتانی بەڵقان و گەیشتن بەجۆرێک لەڕێکەوتن سەبارەت بەململانێی هەرێمی، بەڵام سەرنەکەوتن. لەمانگی حوزەیرانی(١٩٤١) تورکیا خۆی بەشێوەیەک بینیەوە کەچەندین وڵاتی ژێر دەستەی هێزەکانی سەربازی ئەڵمانیا دەوریان داوە لەوانەش( یۆنان، یوگسڵاڤیا، کریت،ڕۆمانیا، بولگاریا، سربیا) تەنانەت دوورگەکانی یۆنان لەدەریای ئیجەی نزیک لەکەناری تورکیا کەوتنە دەست ئەڵمانیا، لێرەوە سەرانی تورک درکیان بەوە کرد کەبەرژەوەندی تورک دەخوازێ بەڵێنێک لە ئەڵمانیا وەربگرێت کە دەست درێژی نەکاتەسەر وڵاتەکەیان. هاوپەیمانان هەوڵیاندا تورکیا قایل بکەن لەپاڵ ئەواندا بەژداری شەڕ بکات، بەتایبەتی بەتایبەتی دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هاتە ناو شەڕەوە و هەروەها ڕێکەوتنی هاوپەیمانان لەهەردوو کۆنگرەی مۆسکۆ و تاران لەساڵی(١٩٤٣) بەستران کە پێویستە تورکیا لەکۆتایی (١٩٤٣) بەشداری شەڕ بکات هەوڵێکی زۆری فشاری دیبلۆماسی لەگەڵ تورکیادا کە داوای لە عیسمەت ئینۆنۆ کرد کە هەرهیچ نەبێ بنکە ئاسمانیەکانی بەکار بهێنێ، بەڵام تورکیا بەومەرجە ڕازی دەبوو ئەگەر جارێکی دیکەش چەکی پێ بدەن.
وەستانی تورکیا بەبێ لایەنی لەمیانی شەڕەکەدا کارێکی ئاسان نەبوو کە زۆر گران لەسەری وەستایەوە، چونکە ناچار بوو سوپایەک بهێڵێتەوە کەژمارەکەی یەک ملیۆن جەنگاوەر بوو. کاروباری لەزۆربەی دەزگاکانی دەوڵەت وەستا. لەئەنجامی پەیوەندی کردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەسوپا و هێزی چەکداری تورکیا هەرچەندە تورکیا بەژداری شەڕی نەکردبوو، بەڵام شوێنەواری شەڕ ئاشکرا بەکۆمەڵگەی تورکیەوە دیار بوو. دوای ئەوەی لایەنی ئابووری وڵات زیاتر بۆ خزمەتی سوپا بەکار دەهات، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا وەک، بەرز کردنەوەی باج، بارگرانی ڕێوشوێنی ئابوری،و دەرکردنی چەندی یاسا بۆدانانی سنورێک بۆئازادی تاکی تورکیا.