بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم : 90 % ئەو ئۆتۆمبێلانە لە پشكنین دەرنەچوون
زاری كرمانجی – سۆران :
لە كۆتایدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری دا كە دەروازەكانی پایتەخت بە رووی ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیكە دابخات و رایگەیاند بەشی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە لە پەشكنین دەرنەچوون و بڕاونەتەوە و لە كاتی هەر رووداوێكی هاتووچۆدا دەبن بەدووكەرتەوە و كارەساتی گەورەیی مرۆیی دروست دەكەن .
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم باس لەوە دەكات كە ئۆتۆمبێلێكی زۆر لەجۆری مەلیكە لە كوردستان هەیە و هەوڵێانداوە دەرفەتێك بدەنە ئەوانەی كە مەرجی سەلامەتیان تێدایە، بەڵام دوای پشكنین زیاتر لە 90%یان دەرنەچوون و بڕاوە بوون، و وەزارەتیش سورە لەسەر بڕیاری خۆی كە ئۆتۆمبێلی بڕاوە تۆمار نەكات، چونكە لە ڕوداوی هاتوچۆدا دەبن بە دووكەرتەوە.
میرانی ئاماژەی بەوەشكرد : “سەرجەم بازگەكان ئاگاداركراونەتەوە كە رێگە نەدرێت ئۆتۆمبێلی مەلیكە داغڵی هەولێر ببێت.”