دەریاز ئەڕشەد حەسەن
قۆناغی سێیەمی بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان- ئێواران
توركیا بە توندی ئەو بنەمایە دەپارێزێت كە هەموو مرۆڤەكان لە كەڕامەت و مافدا یەكسان لەدایك دەبن. هەر دوكتۆرینێك یان پراكتیزەیەكی باڵادەستی ڕەگەزی لە ڕووی یاسایی و ئەخلاقییەوە قبوڵ ناكرێت و ناتوانرێت بە هیچ بنەمایەك ڕەوا ببینرێت. لە توركیادا ڕەگەزپەرستی و جیاكاری نەتەوەیی لە كۆمەڵگاكەیدا و بە درێژایی مێژووی خۆیدا ئامادەیە، لەوانەش ڕەگەزپەرستی دامەزراوەیی دژی كەمینەكانی غەیرە موسڵمان و غەیرە سوننە . ئەمەش بە شێوەیەكی سەرەكی لە شێوەی هەڵوێست و كردەوەی نەرێنی لەلایەن هەندێك كەسەوە دەردەكەوێت بەرامبەر بە كەسانێك كە لە ڕووی نەتەوەییەوە بە توركی نازانرێت كۆمەڵكوژیی زیلان لە ساڵی ١٩٣٠ كۆمەڵكوژییەكی كوردی دانیشتووانی توركیا بوو لە سەردەمی یاخیبوونی ئاراراتدا كە ٨٠٠-١٥٠٠ چەكدار بەشدارییان تێدا كرد. ئیسمەت ئینۆنۆ ، سەرۆكوەزیرانی توركیای بڵاوكردەوە: “تەنها نەتەوەی تورك مافی ئەوەی هەیە لەم وڵاتەدا داوگای مافی قەومی و ڕەگەزی بكات . هەر توخمێكی تر مافێكی لەو شێوەیەی نییە.
تیۆری باڵادەستی ڕەگەز پەرستی یەكێكە لە كۆنترین تیۆرە وێرانكاریەكانی ژیانی مرۆڤ كە روبەروی جیهان بۆتەوە، لەگەڵ ئەو هەموو پێشكەوتنە كۆمەڵێك وڵاتان هەمیشە لەدژی گەلانی تر پڕاكتیزەی جیاوازی ڕەگەزی ئەكەن حكومەتی توركیا بەرامبەر كەمایەتیدا باشترین نمونەیە و مێژوویەكی دورودرێژی هەیە بە باڵاداستی توخمی توركی تورانی بەسەر پێكهاتەی تردا .
باڵادەستی توخمی توركی تورانی لە مێژووی عوسمانی ڕەگی داوەتەوە كە لەلایەن سوڵتانەكانی عوسمانی پێشتیوانی و جێبەجێ كراوە .
ئایا جیاكاری ڕەگەزی تایبەتمەندییەكی هەمیشەیی كۆمەڵگای توركیایە؟
وەڵامەكە، بێگومان، بەڵێیە. ڕەگەزپەرستی ڕەگی لەكۆمەڵگەی توركیادا هەیەو سیمایەكی هەمیشەیی ئەم كۆمەڵگایەیە و حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی توركیا هیچ هەوڵێكیان نەداوە بۆ تێگەیشتن و قبووڵكردنی ئەوی تر قبووڵكردنی ئەوانەی كە تورك نین و تەنانەت ئەگەر هاووڵاتی توركیاش بن و تەنانەت كورد برایان بێت لە ئاییندا و بەرنامە پەروەردەییەكانیان لە توركیا بەردەوام بووە لە فێركردنی نەوەی نوێ كە وڵاتێكی باڵادەستە و توخمی توركی تورانی لە پێكهاتەكانی تر باڵادەستە و تا ڕەگەزپەرستی لە توركیا بەردەوام دەبێت و گەشە دەكات سەیر ئەوەیە كە ڕۆژئاوا كە بانگەشەی ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین دەكات و بە هەموو شێوەكانییەوە شەڕی ڕەگەزپەرستی و جینۆساید دەكات، لە بەرامبەر ئەوەی ئەمڕۆ لە توركیا ڕوودەدات لە ڕووی جینۆسایدی گەلی كوردەوە كە ئاواتی ژیانێكی ئازاد و شكۆدار خراپتریش ڕۆژئاوا جەنگاوەری كورد بە تیرۆریست ناودەبرێت ئەوە بەرژەوەندی ئابووری و دووڕوویی سیاسی دەسەڵاتە گەورەكانە”.