وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە ئەوە داوە، لەسەر ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، گرێبەستی دابینکردنی ئامێر و پێداویستی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێشکەوتووی تایبەت بە چاندنی ئامێری لوولپێچ (زرع القوقعە Cochlear Implant) لەناو گوێی ژوورەوە بۆ منداڵانی نابیستان و نائاخاوتن واژووکرا کە لە نەخۆشخانەکانی حکومی تایبەت بە سەنتەری چاندنی لولپێچ لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی ناوەخۆیی بەتەواوی دابینکردنی پێداویستیەکان لەلایەن حکومەتی هەرێم بۆ هەر نەخۆشێک بەبڕێکی گرانبەها دابین دەکرێت و بۆ نەخۆش بەخۆڕایی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ماوەی سازدانەوەی ئامێر و پڕۆسەی چارەسەری سروشتی قسەکردن Speech Therapy دوای نەشتەرگەری.
ئەوەشی روون كردووەتەوە كە دابینكردنی ئامێری لوولپێچ بۆ 144 نەخۆشی بەڵگەداری زانستی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری چووە بواری جێبەجێکردن بۆماوەی یەك ساڵ كە بۆ هەریەكەیان نزیكەی 15 هەزار دۆلار تێچووی دەبێت و تەواوی ئەم خەرجیە لەلایەن سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر دراوە.
