پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەدیاریکراویش لە گەڵ دوێنێ دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە بۆ هەر مسقالێک بڕی شەش بۆ حەفت هەزار دینار دابەزیووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕش بە 1996 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کۆیی مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 463 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 404 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 405 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 347 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت