پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆچوار شەممە بەهای دۆلار بەرامبەر کۆی دراوەکانی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 140,750 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن 200 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە 1950 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 124 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 7،600دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت