شەهلا سۆفی- سۆران :
ناوەندی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا ماددەیەكی نوێی ناساندووە بەناوی (Daxxify) وەك ركابەری بۆتۆكس كە بۆ چرچ بوونی پێست بەكار دێت.
ئەو كۆمپانیەی كە دەرزییەكەی دروست كردووە رایگەیاندووە” توێژینەوەكان دەریدەخەن ئەم دەرزیە، دەتوانێت بۆ ماوەیەكی كاتی تەواوی چرچی و لۆچییەكانی نێوچەوان و دەورووبەری چاو چارەسەر بكات، كە دوو هێندەی بۆتۆكس توانای مانەوەی هەیە.
بە گووتەی پزیشكانی پێست، نابێت وا دابنێین كە پێویستی بە سەردانێكی كەمتر بۆ دەرزییەكانی داكسیفای بە مانای كەمتر تێچووی دێت، بۆیە رەنگە هیچ پاشەكەوتێك بۆ نەخۆشەكان نەبێت، هەر لەسەر نرخی ئەم دەرزییە، د. سەعیدی دەڵێت” لەوانەیە داكسفای بۆ هەر سەردانێك تێچووی زیاتری هەبێت لە بۆتۆكس”.
هەروەها دشڵێت” پزیشكانی پێست پێشبینی دەكەن ئەم دەرمانە نوێیە تا ساڵی ٢٠٢٣ بە شێوەیەكی بەرفراوان بۆ نەخۆشە ئەمریكییەكان بەردەست بێت”
تا ئێستا نرخی Daxxify ئاشكرا نەكراوە و كۆمپانیای Revance هێشتا هیچ زانیاری لەسەر نرخی دەرمانەكە ئاشكرا نەكردووە.