مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەرپرسی ژمێریاری بەڕێوەبەرایهتی پەروەردەی مێرگەسۆر، داواكارە لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی سنوورەكە بەیانی چوارشەممه” سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مامۆستایانیان.
محەمەد شێروانی، بەرپرسی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە، سبەی چوارشەمە، سەردانی دیوانی پەروەردەی مێرگەسۆر بەشی ژمێریاری بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی ٣ ئەمساڵ.