لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هۆڵەنداوە، نامەیەك بۆ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هاتووە و دووپات لەوە دەكاتەوە، وڵاتەكەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان دەكات وەك بەشێك لە كارنامەی كابینەی نۆ لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری .
ئەمڕۆ سێشەم 25ـی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی لە مارك ڕووتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشتووە.
سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە، پێوەندییەكی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی كوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵدا.
سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا دووپات لەوە دەكاتەوە، وڵاتەكەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان دەكات وەك بەشێك لە كارنامەی كابینەی نۆ لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری .
سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا لە نامەكەیدا باس لەوە دەكات كە چەندان دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و شارەزایی و بەشداریكردن لە خول و پرۆگرامەكانی ڕاهێناندا.