زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران دەڵێت: ” تائێستا هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك، لەناو منداڵان لە سنوورەكەمان تۆمار نەكراوە، بۆ ئهو مهبهسته پزیشكی پسپۆرمان هەیە ئەگەر هەر جۆرە نەخۆشیەك هەبێت ئاگادارمان دەكەنەوە.
د.كامەران مەلا محەمەد شێروانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوای دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لەناو منداڵان، لە سنووری هەڵەبجە، لیژنەیەكی وەزارەتی تەندروستی سەردانی ناوچەكەیان كردووەوە، بۆ ئەوەی له راپۆرتێكدا زانیاری لهسهر بڵاوبكەنەوە، دیارە جۆری نەخۆشیەكەش وایە پێویستە زوو چارەسەری ئەو منداڵانە بكرێت كە تووش دەبن، بۆ ئەوەی زیاتر زیان بە ئەندامانی جەستەیان نەگەیەنێت”.
ئاشكراشی كرد: ” تائێستا هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك، لەناو منداڵان لە سنوورەكەمان تۆمار نەكراوە، چونكە پزیشكی پسپۆرمان هەیە ئەگەر هەر جۆرە نەخۆشیەك هەبێت ئاگادارمان دەكەنەوە.