زاری كرمانجی-سۆران
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە کۆبونەوەی ژمارە 47ی ڕۆژی 3ی نیسانی 2023 بڕیاڕیدا وەرگرتنی ئەندامیەتی لە سەندیکا دەستپێبکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ بوو، وەرگرتنی ئەندامیەتی ڕاگیرابوو.
لەو چوارچێوەیەدا هەر ڕۆژنامەنووس، میدیاکار‌و پەیامنێرێک، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (سۆران، چۆمان، ڕواندز، مێرگەسۆرو سیدەکان) کاری ڕاگەیاندن بکات، لە ڕێگەی نووسینگەی سۆران- ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، دەتوانێت داوای بوون بە ئەندامیەتی پێشکەش بکات بە گوێرەی ڕەچاوکردنی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی خوارەوە:
1- رۆژنامه‌نووس ده‌بێت له ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كاربكات (نووسراو – بینراو – بیستراو)
2- رۆژنامه‌نووس ده‌بێت گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌ی هه‌بێت، نابێت به‌سه‌رچووبێت
3- پشتگری ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كاری تێداده‌كات
4- هێنانی كۆپی ئه‌و كارانه‌ی كردویه‌تی وه‌كو رۆژنامه‌نووس(نووسراو – بینراو – بیستراو)له‌سه‌ر كاغه‌ز یان سی دی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه بۆ سه‌لماندنی كاره‌كانی.
5- ده‌بێت یه‌كێك له‌و (14) ناونیشانانه‌ی رۆژنامه‌نووسی هه‌بێت كه له‌ماده‌ی 23 له یاسای ژماره(4) ساڵی 1998 هه‌مواری ژماره (40)ی ساڵی 2004 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا هاتووه :.
خاوەن ئیمتیاز + سەرنووسەر + جێگری سەرنووسەر + بەرێوەبەری نووسین + سکرتێری نووسین + نووسەر + وەرگێر + پەیامنێر + وێنەگر + کارکاتێرست + نەخشەساز + هەڵەچن + ئەرشیف + ژنەفتکار(منصت)
6- هێنانی بەڵێننامە لە دادنووس کە فەرمانبەری حکومی نییە
7- پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به ئه‌ندام بوون له سنوری نووسینگەی سۆران.