زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیاریەكانی شارەزایانی ئۆتۆمبێل، سیستمی ABS كورتكراوه‌ی Anti Lock Braking ده‌بێته هۆی راگرتنی ئۆتۆمبیله‌كه له‌ساته له‌ناكاوه‌كاندا و رێگری ده‌كات له‌راگرتنی سوڕانه‌وه‌ی سوكان له‌كاتی ئیستۆپدا.
ئه‌م سستمه پارێزگاری ده‌كات له ئاراسته‌كردنی ئۆتۆمبیل له‌رێی رێگری لهخلیسكانی تایه‌كان و بواردان بهكارلێك له‌گه‌ڵ رووكاری ڕێگه‌كه‌دا.
له‌وباره‌یه‌وه‌و به‌پشتبه‌ستن به‌و گرنگییه هه‌ندێكجار تێبینیدهكهیت گڵۆپی ABS داده‌گیرسێت كه ئاماژه‌ی بونی گرفتێكه ده‌كرێ، به‌مجۆره چاره‌سه‌ری بكه‌یت:
١- پشكنین بۆ فیوزی ABS بكه‌و بیگۆڕه.
٢- ئاستی ڕۆن ئیستۆپ ده‌ستنیشان بكه كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری دهبێو گرفته‌كه دروستده‌كات.
٣- ئه‌گه‌ر گرفتی فیوزو ڕۆن نه‌بوو، ئۆتۆمبیله‌كه ڕابگره‌و سه‌ری پاترییه‌كه لابده‌و بیبه‌سته‌ره‌وه ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هه‌ڵه‌ی كۆمپیوته‌رو عه‌قڵه‌كه بێت.
٤- دڵنیابه‌ره‌وه له‌سه‌لامه‌تی سستمی ABS له‌ڕێگه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبیل به‌ئامێری سكانه‌رو لێكردنه‌وه‌ی حاسهكانی.
٥- ڕه‌نگه هه‌سته‌وه‌ری ABS كه پیسبێت، بۆیه به‌هه‌وا پاكی بكه‌ره‌وه.