سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
نزیکەی دوو مانگ ماوە بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی جامی جیهانی 2022، کە لەوڵاتی قەتەر یارییەکانی دێنە ئەنجامدان و، بەگوتەی رێکخەرانی پاڵەوانێتیەکە داواکارییەکی ئێجگار زۆر لەسەر بلیتەکانی یاریی هەیە.
ناسر ئەلخەتەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مۆندیال لەمۆندیالی قەتەر بە پێگەی BBC ـی بەریتانی گوت، کە 40 ملیۆن داواکاری بۆ وەرگرتنی بلیتی بەشداریکردن لە مۆندیال هەبووە، تا ئێستاش 2 ملیۆن و 450 هەزار بلیت فرۆشراوە.”
ئەلخاتەر دەشڵێت، چاوەڕێ دەکرێت زیارتر لەملیۆنێک هاندەر رووبکەنە قەتەر بمێننەوە، بۆیە پێویست ناکات نیگەران بن لە بەردەستبوونی شوێنی نیشتەجێبوون، چونکە 130 هەزار ژوور لە هۆتێلەکان تەرخان کراوە، کابینە بۆ دوو کەشتی گەشتیاری، هەروەها شوقە و کەمپ لەبیابان ئامادەکراون.”
سەرۆکی جێبەجێکاری مۆدیال، هێما بۆ ئەوەش دەکات:” ئێمە دەمانەوێت خەڵک بێنە وڵاتەکەمان و ئەزموونێک ببینن کە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە.”
دەسپێکی یارییەکانی مۆندیال بە یەک ڕۆژ هێنرایە پێشەوە، بۆ ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە 20ـی ئەم مانگی نۆڤێمبەر دەستپێبکات، کاتێک لەیاریی کردنەوه قەتەر بەرامبەر ئیکوادۆر یاری دەکات.