فەرحان جبرائیل عەلی
دەنگۆی گەڕانەوەی ئەفسانەی پێشوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیۆنێل میسی ۳٥ ساڵ، هەموو میدیایەکانی جیهانی تەنیوە.
فیکە لێدان و ناڕەزایی هاندەرانی پاریس ڕێگاکانی خۆشتر کردوە کەوا کارگێڕی بارسا هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ گەڕاندنەوەی، لە مانگی شوباتدا، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە و خۆرخی باوکی مێسی کە بریکاریەتی، کۆبوونەوەیەکیان لە هۆتێل پرینسێسا سۆفیا کە کەمتر لە کیلۆمەترێک لە کامپ نووە دوورە ئەنجامداوە، سەرەڕای ئەو کۆبونەوەیە لاپۆرتا ئەوەی نەشاردەوە کەوا لە کێشەدانە بەهۆی قەرزاری یانەکە و چارەسەر کردنی کێشەی موچەی ساڵانەی یاریزانان کەوا نابێت لە ۲۰۰ ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، ئەگەر موچەکە لە ۲۰۰ ملیۆن یۆرۆ زیاتر بوو لەگەڵ رابیتەی خوولی ئیسپانیا توشی سزا دەبن، چەند کێشەیەکتریش ئاستەنگن بۆ گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسا، لەوانە یانەی پاریسە کەوا بەردەوام ئۆفەری تازەیان هەیە بۆ ناوبراو، هەروها یانەی هیلالی سعودی ساڵانە بە بەهای 400 ملیۆن یۆرۆ (351.5 ملیۆن پاوەند؛ 436.2 ملیۆن دۆلار) ئۆفەریان پێشکەش بە مێسی کردوە، لە پاڵ ئەوانیش یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی گلۆپی سەوزی بۆ لیۆ داگیرساندوە.
ئەفسانەی جیهان مێسی، لە هاویندا بۆندەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت، ئازادە رووبکاتە هەر یانەیەک، ئەگەر بەو تەمەنە یانە گەورەکان هەڵبژێرێت دوور نییە وەک رۆنالدۆ لێبێت!”.