كامەران مەمەند
سەرەتا یادێک لە رەوان شاد عبدولواحید گوانی، ژینگە پارێز و دامەزرێنەری (HSNP)، رۆلی ئەو بێ ئەندازەبوو، نمونەیەکی باڵابوو. رۆحی شاد مەنزلگای فیردەوسی باڵا بێت.
رەوان شاد لە نەمسا سەردانی کردم زۆر سەرسام بوو بە ژینگەی نەمسا بەتایبەتی سالزبۆرگ(Salzburg ) کە بەدڵی سەوزی ئەورۆپا مەشهورە. لەمیانی سەردانمان بۆ ناشنال پارکی هۆهێ تاوێرن ، پێشنیاری کرد پارکێکی نیشتیمانی لە چۆمان ئەبی بکرێتەوە. شانازی دەکەم کەهاوکار بووم لە دامەزراندنی (HSNP).
لەمیانی ووجودی رەوانشاد ئێستا چۆمان لەسەر نەخشەی ناشنال پارکەکان و بەخەسڵەتی دەوڵەمەندی بایۆدایڤێرسیتی ناوچەکە ئەهمیەتی خۆی لەسەر نەخشەی ئیکۆلۆژی جیهان هەیە.هەر لەم چوارچێوەیە باسمان لە وە دەکرد بۆئەوەی چۆمان ببێتە ناوچەیەکی گەشتیاری پێویستی بە کارمەندی پرۆفشنالیش هەیە بۆ یە لە کۆپەرێشنێکمان لە گەل (TÜRISMUS SCHULLE SALZBURG ) توانیمان رەزامەندی وەربگرین بەڵام شەری نەگریسی داعش پرۆتۆکۆلەکەی هەڵوەشاندەوە.
سروشت گەورەترین دیاری ئێمەیە و بەختەوەرین کە ناوچەیەکی تایبەتمان هەیە. ئەگەر پا بەند نەبین بە پاراستنی ژینگە مۆراڵمان دەکەوێتە ژێر پرسیار.
ئەم وەحشیەتە کە ئەگوزەرێت بەفۆرمی جیاواز جیاواز نەک تەنها دیمەنێکە هەناسەبڕکێمان دەکات، بەڵکو کاریگەری لەسەر ئیکۆسیستەم و شوێنی نیشتەجێبوونی ئاژەڵان و ڕووەکەکانیش دەکات. سروشت نەک تەنها بۆ هاوسەنگی ئیکۆلۆژی بەردەوامی
Nachhaltigkeit (engl. “sustainability”)،
بەڵکو بۆ خۆشگوزەرانی و تەندروستی ئێمەش پێویستە و هەوا و ئاوی پاک مسۆگەر دەکات، دەرفەتی کات بەسەربردن و شوێنی پشوودان بۆ ئێمەی مرۆڤ دەڕەخسێنێت
“sustainability lifestyle”
تاکە ڕێگایە کە دەتوانین دڵنیا بین لەوەی کە نەوەکانی داهاتووش دەتوانن چێژ لە جوانی و سوودەکانی ئەم سروشتە ناوازەیە وەربگرن.
یەدەگی سروشتی ناوچەگەلێکی تایبەتن
“Nature reserve”/”Naturschutzgebiet”
کە سروشت و سەرچاوەکانی تێیدا پارێزراون.بەمەبەستی پاراستنی بایۆدایڤێرسیتی و ئیکۆسیستەمەکان وە بۆ هاوسەنگی سروشت حکومەتەکان جەندەها ناوچە لەناو شار و دەرەوەی شار پاوان دەکەن. چونکە زۆر جار گەشتیاران و خەڵکی ناوچەکە دەتوانن لە ڕێگەی کردەکانیانەوە وەک پیسکردنی ئاو و خاک یان فراوان بوونی شوێنی نیشتەجێبوون بەشێوەی ئاسۆی هاوسەنگی سروشت لەبار دەبەن. بۆیە ناوچە پارێزراوەکان پێویستن گرنگە هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی ژینگە لە ناوچە پارێزراوەکاندا.ئەمەش ڕەنگە بۆ نموونە سنووردارکردنی گەشتیاری وخەلکی ناوچەکە لەژێر رێنمای شارەزایان بە دامەزراندنی بەرنامەی چاودێری و پاراستن و پێشخستن و پراکتیزەکردنی ڕەفتارە ژینگە دۆستانە . ئەم ناوچانە ئەبێت هۆکارێک بێت بۆ سەرنج راکێشانی گەشتیارانی ناوەوە دەرەکی بەلام ئەبێ دامەزراوە حکومیەکان چاودێربن .
ڕێکخستن و بەدواداچون بۆ کارەکانم لەلایەن کەیفی برامەوە کراوە .


