وەزارەتی تەندروستی هەرێم پێکهێنانی لیژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی بۆ بەدواداچوون لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەوکردنی پەردەی مێشک لەناو منداڵاندا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە تێیداهاتووە ” لە پێناو بەدواداچونی ڕەوشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە نێو منداڵان، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیکردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی”.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی تەندروستی هەرێم، ئامانجی لیژنەکە بۆ دواداچوون و لێکۆڵینەوەی زانستیە لە ڕێکارەکانی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەکان و دەسنیشانکردن و چارەسەریەکان و پێداویستیەکانی ڕەوشی ئەم نەخۆشیە لە نەخۆشخانەکانی منداڵان.
