زاری كرمانجی-چۆمان
بەپێی راگەیاندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە تیادا هاتووە: ژینگەو سروشتی باڵەکایەتی، جێگەی سەرنجی هەزاران گەشتیاری کوردستانە، دیمەنە دڵرفێنەکانی کانی بەست و چیای هەڵگۆردو گۆمی فێڵاو و کیکانی گوڵە شلێران بوونەتە شوناسی گرنگی ناوچەکەمان. كەچی بەداخەوە بەشێک لە کەسانی نابەرپرس و بێ مۆڕاڵ بوونەتە هۆکارێک بۆ وێران کردنی سروشتی ناوچەکەمان، دواجار دەبنە هۆی گوومان خستنە سەر هەموو ئەو وێرانییەی وەک ناخیان بۆ تێکدانی سروشت.
بۆ پارێزگاری کردن لە سروشتی ناوچەکە لەسەر فەرمانی قائیمقامی چۆمان و بەرێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، هەڵسان بەداخستنی ئەو رێگایە تا ئۆتۆمبێل نەتوانێت بگاتە نێو گوڵە شلێرەکان.
ئاماژەش بەوە كراوە: ” دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کوردستان کە دەزگا ئەمنییەکان راسپێردراون بۆ دۆزینەوەی ئەو دەروون نەخۆشانەی کە بوونەتە هۆکاری ئەو وێرانییەی ژینگە، تا لە رێگەی یاساوە دەستگیر بکرێن و کاردانەوەی یاساییان لەگەڵ بکرێت.
