زاری كرمانجی- سۆران:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له 49مین ساڵوه‌گه‌ری بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌نده ئازاربه‌خش بوو له‌لایه‌ن بارزانی نه‌مر به رۆژی ماته‌مینی گه‌لی كوردستان ناوبرا.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “ئەمڕۆ یادی کارەساتی دڵتەزێنی شاری قەڵادزێیە، کە سەرلەبەیانی ڕۆژی (24ـی نیسانی 1974) فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعس بە بۆمبی ناپاڵمی قەدەغەکراو پەلاماری ئەو شارە و زانکۆی سلێمانییان دا، کە لەئەنجامدا بە دەیان قوربانی لێ کەوتەوە لە قوتابیان و هاووڵاتییانی سڤیل و ژمارەیەک بریندار”.
ڕاشیگه‌یاند “ئەو پەلاماردانە وەحشیگەرییە لە ئەنجامی سیاسەتی ڕژێمی ئەوسا و تۆڵەسەندنەوە بوو لە دەڤەرێکی وەک پشدەر، لەبەرئەوەی ئەو دەڤەرە مەکۆ و لانەی خۆڕاگری و خەباتی شۆڕشەکانی کوردستان بووە، بەتایبەتی لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، کە قەڵا و سەنگەری بەرگری و تێکۆشان بوو، لەهەمان دەمدا قەڵادزێ پەناگەی مانەوە و خۆڕاگریی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بوو، بۆیە لەبەر ئەو پێگە گرنگەی قەڵادزێ، ئەو کات بە فەرمانی (بارزانیی نەمر) زانکۆی سلێمانی گوازرایەوە شاری قەڵادزێ”.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “ئەو کارەساتە هەر وەک ڕووداو و کارەساتەکانی تری گەلەکەمان هێندە ئازاربەخش و دڵتەزێن بوو، کە لەلایەن (بارزانیی نەمر) بە ڕۆژی (مەتەمینی گەلی کوردستان) ناوبرا.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “هەر لەو یادە پڕسۆیەدا و لە (24ـی4ـی 1982)، خۆپیشاندانێکی بوێرانەی جەماوەریی بەرفراوان لەو شارە ساز کرا و لەلایەن دەزگا داپلۆسێنەرەکانی بەعس دڕندانە بەرپەچ درایەوە و لەئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون”.
جه‌ختیشی كرده‌وه “ئەو یادە پڕ ئازارە نیشانەی قارەمانێتی و کۆڵنەدانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمانە، هەروەها نیشانەی پێداگریی جەماوەری گەلی کوردستانە بۆ ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانمان”.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕاشیگه‌یاند “لەو یادەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی قەڵادزێ و تەواوی شەهیدانی کوردستان، سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشەلەیاد دادەنوێنین”.
هه‌روه‌ها دروودی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی (24ـی 4ـی 1974) و ڕاپەڕینەکەی (24ـی 4ـی 1982)ی شاری قەڵادزێ نارد، له‌گه‌ڵ دروود بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی چین و توێژەکانی گەلی کوردستان.