زاری كرمانجی- سۆران:
لە ئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆ لە گەلی عەلی بەگ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری كرۆلا تەكسی لەگەل مسیوبۆشی لانسەر، جگە لە زیانی ماددی، سێ كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەكات پابەندی هێما و رێنمایەكانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەك.