زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
توێژەرانی پەیمانگەی تەکنەلۆجیای فیدراڵی زیوریخ، سیستەمێکی نوێی زیرەکیان دروستکردووە کە دەتوانرێت لەبەر بکرێت، کە یارمەتی ئەندامەکانی جەستە دەدات کە دوای جەڵتەی مێشک دووبارە بجووڵێنەوە.
ئەم سیستەمە مۆبایل و کاتژمێرێکی هەستەوەری جوڵوە لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت ڕیشاڵی دەمار لەناوببات بە ئامانجی ڕێستکردنی سووڕەکانی دەمار لە لەشدا. بەگشتی نەخۆشانی جەڵتەی مێشک ئامێرێکی بچووک بەکاردەهێنن بۆ باشترکردنی کارەکانی ئەندامە تووشبووەکان، ئەم ئامێرە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە دەخەنە ناو جەستەیانەوە و بەو ئامێرە دەماری ڤاگۆس هان دەدەن.
ئامێرە نوێیەکەی توێژەران کە ناوی Smart VNS تایبەتمەندی لەبەرکردنی هەیە. لەم سیستەمەدا، پەستانی لاوازی کارەبا دەبێتە هۆی لەناوچوونی دەمارە سەرەکییەکانی ناو سیستەمی دەماری پاراسیمپاتیک. هاوکات ئەو کاتژمێرەی کە هەیە بە هاوکاری یەکەکانی پێوانەکردنی ئینسێریال بەدواداچوون بۆ جووڵەی ئەندامەکان دەکات.
بە دانانی کاتژمێرەکە لەسەر ئەندامی بریندارەکە، بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو ئەندامە بجووڵێنێت. لەم کاتەدا پەلسی کارەبایی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئەو بازنەی دەمارەی کە بەرپرسە لەم جووڵەیە، بە تێپەڕبوونی کات مێشک لە ئەنجامدانی جووڵەکان باشتر دەبێت و دەتوانرێت کارەکانی جووڵە خێراتر و کاریگەرتر ئەنجام بدرێت.