پشتیوان كەریم- سۆران:
بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت: پێش جەژن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ راگەیاندنكاران كۆبوویەوە، دوای جەژنیش لەگەڵ وتەبێژی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكان كۆبوونەوەیەكی فراوان دەكرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ رۆژنامەنووسان هاوكار بن.
هەژار حەكیم، گوتیشی: هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی تەواوی دامەزراوەكان لە ئەگەری هەبوونی هەر رووداوێك هاوئاهەنگی باشتر و زیاتریان لەگەڵ راگەیاندنكاران هەبێت، بۆ ئەوەی بە خێرای زانیاری بدەن.