مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، لە بارەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزان بۆ زاری کرمانجی گوتی: لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە رۆژانی جەژن تەنها دوو رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
عسمەت سەبری، بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، گوتیشی: سەڕەرای هەبوونی سەردانیکەرێكی زۆر بۆ دەڤەری بارزان تەنها دوو رووداوی هاتووچۆ هەبوون ئەوانیش زیانی گیانیان نەبووە، سوپاس بۆ پابەندبوونی شۆفێران و دەستخۆشی لە کارمەند و ئەفسەرانی بنکەی هاتووچۆ دەکەین کە توانیان رێکخستنی رێگاو شەقامەکان بەرجەستە بکەن، بەبێ کێشە.