زاری كرمانجی – سۆران:
مامۆستایەكی زانكۆ، دەڵێت: ئەگەر سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكوومەت نەبوانە ئێستا دۆخی ناوچە كوردستانیەكان بەگشتی و پەلكانە بەتایبەتی زۆر خراپ دەبوو و شتێك نەدەما بەناوی ناوچە كوردستانییەكان.
دكتۆر ئەبوبەكر دێوانە، دەشڵێ: سازشنەكردنی سەركردایەتی سیاسی كورد بەتایبەتی بارزانی نەمر، لەسەر هەویەی كەركووك و ڕایگەیاند، كەركووك دڵی كورستانە، لەوكاتەوە هەوڵمان داوە خاكی كوردستان لە دەست نەدەین.
ئەو مامۆستایە، زیاتر گوتی: دوای ٢٠٠٣ و ئازادبوونی عێراق سەرۆك بارزانی چووە بەغدا بۆ ئەوەی كێشەی ئەو ناوچانە چارە بكات، بەڵام كەسانێك لە بەغدا هەمان عەقلیەتی رژێمی بەعسیان هەیە و نایانەوێت كێشەی ئەو ناوچانە چارە بكرێت، بۆیە ئەگەر سەرۆك بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم نەبوانە گومان لەوەدانیە ئەوەی لەپەلكانە ئێستا روودەدات زۆر خراپتر دەبوو، بۆیە هەموو خەمیان ئەوەیە كێشەی ئەو ناوچانە چارە بكەن و ئەو ناوچانەش بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان.