پشتیوان كەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، لەبارەی ئاماری سێ رۆژی جەژنی رەمەزان بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە سنووری ئیدارەی سۆران لە رۆژانی جەژن تەنها یەك رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە كۆگایەكی ماڵێك دروست بوو كە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
عەقید بەیار محیەدین، ئاشكراشی كرد: بە بەراورد بە جەژنەكانی رابردوو رووداوەكان زۆر كەم ببوونەوە، وەك بەرگری شارستانی 17 بنكەی بەرگری شارستانیمان لە تەواوی قەزا و ناحیەكانی سنووری ئیدارەی سۆران هەن، هاوكات تیمی مەلەوانیشمان لەو شوێنانە داناوە كە گەشتیار رووی تێدەكەن.