دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
سبەی شەمەندەفەری یارییەكانی گەڕی 28 ـی خولی نایابی كوردستان دەكەوێتە رێ و سۆران تاقیكردنەوەیەكی قوورس ئەنجام دەدات.
رۆژی سێشەممە 24ـی نیسان یارییەكانی گەڕی 28 ـی خولی نایابی كوردستان بەڕێوەدەچن. سۆران دەبێتە میوانی شێروانە.
سۆران و شێروانە 5 جار رووبەڕوو بوونەتەوە، یەكی دوو بردنەوە و یارییەكەیش یەكسانبوونە.
سۆران، 25 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 37 خاڵە لەخانەی سێیەمدایە، هەشت خاڵ لە پێشەنگی ریزبەند دوورە.
لەبەرامبەردا شێروانەی كەلار دوو خاڵ لەدوای سۆرانە، بردنەوە لێی واتای پێشكەوتن بەسەر ركابەرەكەی، لە كۆی 26 یاریی 35 خاڵ لە باڵانسەكەیان هەیە و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندن.