زاری كرمانجی – سۆران:
ئەندازیار تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەكانی زیاتر لە 32 هەزار هاوبەشی ئاومان هەیە، لەوانە زیاتر لە 27 هەزار هاوبەشی ئاو پێوەریان بەستووە، رۆژانەش بۆ ئەم مەبەستە هاووڵاتییان سەردانمان دەكەن.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران: گوتیشی: بەستنی پێوەری ئاو لەبەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانەوەیە، هەم مانگانە پارەیەكی زۆریان بۆ ناگەڕێتەوە هەمیش دەبێتە هۆی پاراستن و بەفیڕۆ نەچوونی ئاو.