مەسرور بارزانی :” كەرتی گەشتوگوزار بەرەو ئاستێكی باش دەبین”
سۆران سرێشمەیی – خهليفان :
دوای یەك ساڵ لە تەمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كە لەلایەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك دیارییەك بە هاووڵاتییانی سنوری ئەو دەڤەرە بەخشرا. ئەمڕۆ 15 ئەیلولی 2022، سەرۆكی حكومەت بە یاوەری ژمارەیەك وەزیر سەردانی ئیدارەی سۆرانی كرد و لە سەرەتادا بە كردنەوەی پڕۆژەی جووت سایدی خەلیفان سپیلك دەستی پێكردو تێدا وتارێكی پێشكەشكرد، لە بەشێكی قسەكانیدا هێمای بۆ خەبات و تێكۆشانی خەڵكی ئەو ناوچەیە كردو جوانی و سەرەنجڕاكێشی ناوچەكەشی لە رووی گەشتیارییەوە خستە پێش چاو، بەڵێندا لە ماوەكانی داهاتوو لە خەلیفان و دەڤەری بارزان و برادۆست و باڵەكایەتی و رواندز، پڕۆژەی خزمەتگوزاری پتر بۆ هاووڵاتییانی ئەو ناوچە ئەنجام دەدەین بە تایبەت كەرتی گەشتیاری لە سنوری ئیدارەی سۆران بەرەو ئاستێكی بڵند دەبین و بۆ ئەم مەبەستەش پلان و دیزانی باش خراونەتە ڕوو.”