دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
لە پێگەی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، كە مافی میوانداریكردنی جامی كۆنیفای 2024 ـیان بەدەستهێناوە.
كۆنیفا، پاڵەوانێتییەكی تایبەت بەو هەرێمانەیە كە سەربەخۆییان وەرنەگرتووە.
ئەم دەسكەوتە مەزنە دوای سەردانی سەرۆكی فیدارسیۆنی تۆپی پێی كۆنیفا دێت، كە ماوەیەك پێش ئێستا هاتە هەرێمی كوردستان و سەردانی یاریگە و شوێنە گەشتیارییەكانی كرد.
شاندی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆنیفا، پێكهاتبوون لە پێر ئەندرێس بڵیند، كە سەرۆكی فیدارسیۆنی تۆپی پێی كۆنیفایە و خەڵكی سوێدە لەگەڵ هەریەك كریستۆڤ ڤێنیزیلە و دیمیتری پاگاڤا جێگرانی سەرۆك، سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دیتن و چاودێریكردن و بەسەركردنەوەی یاریگە و هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكان بوو.
ئەمساڵ 8 هەرێم داوای مافی میوانداری جامی كۆنیفایان پێشكەشكردبوو، تەنیا ركابەری میوانداری جامی كۆنیفای 2024 لەنێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمێكی وڵاتی فلیپین مابوویەوە، سەرەنجام هەرێمی كوردستان گرەوی میواندارییەكە ببردەوە.
هەرێمی كوردستان، بۆ بەڕێوەچوونی یارییەكان هەریەك لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری، یاریگەی زاخۆ، یاریگەی دهۆك و یاریگەی سلێمانی دەستنیشانكردووە بۆ بەڕێوەچوونی یارییەكان، لە هەر شارێك 4 یاریگەش دانداراون وەك شوێنی راهێنانی تیمەكان.
چاوەڕواندەكرێت 15 هەڵبژاردەی هەرێمەكان بەشداری جامی كۆنیفای 2024 بكەن.