زاری كرمانجی – سۆران :
دوێنی 23 ی نیسانی 2023، بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، لە راگەیاندراوێكدا دەستگیركردنی دوو باندی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەكانی راگەیاند.
لە راگەیاندراوهكهى بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: “لە زنجیرە چالاكییەكی یەك لەدوای یەكدا لە ماوەی ھەشت رۆژی رابردوودا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان توانییان دوو باندی مەترسیداری بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیربكەن،”
هەر لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: “ئەو دوو باندە پێكهاتوون لە چوار كەس و بڕی 11 كیلۆگرام لە ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەكانی كریستاڵ و حەشیش یان پێبووە و له لايهن تيمهكانمانهوه دەستی بەسەرداگیراوە.”