ن/ ئەحمەد حەسەن
لەو ڕۆژانە لە میدیاکان بلاوکرایەوە کە موچەی خانە نشینانی پێشمەرگەی پارتی لە سلێمانی ڕاگیراوە و لە بەرامبەردا گوایە لە هەولێریش کاردانەوەیان هەبووەو موچەی جەماعەتی ئەمبەر واتا مووچەی پێشمەرگەی خانە نشینی یەکێتی راگیراوە ئەگەر ئەم هەوالە راستبێ عەیبەیەکی زۆر گەورەیە چونکە ناکرێ قوتی خەڵکی تێکۆشەر تێکەڵ بە سیاسەت بکرێ ئێ هەر خۆیان کاتی خۆی لە ٢٠١٤ کاتێ مالیکی بودجەی هەرێمی بڕی ووتیان چۆن دەبێ مووچە و بودجەی خەڵک تێکەڵ بە سیاسەت بکرێ باشە گریمان ئەوان ناحەزو نەیاری کوردن ئەی ئێوە بۆ وادەکەن لەگەڵ چ جۆرە چینێکیش پێشمەرگەی دێرین کە بە خەبات و ماندووبوون و تێکۆشان و خوێنی ئەوانە ئێستا ئێوە لەسەر کورسی دانیشتوون ئەگەر وەفا بۆ ئەوان نەبێ ئەی بۆ ئەوانیتر چۆن دەبێ، هیوادارم ئەم هەوالە ڕاست نەبێ بەڵکو هەر نابێ بیریشی لێبکرێتەوە، لەبەر ئەوەی دواتر شتی تری بەدوادێ.
خۆی دابەشکردنی مووچە بەم جۆرەی ئێستا گونجاو نیە چ جای ئەوەی کێشەی لەم جۆرەیان بۆ درووستکرێ، ئەگەر بەڕاستی خەمخۆری ئەم چینەن دەبێ خۆتان مووچەیان بۆ ببەنە بەر دەرگای ماڵیان نەک لەبەر دەرگای بانکەکان لە چاوەڕوانی ئەو مووچە کەمە ڕەزیل و زەلیل بن کە هەندێ جار رووداوی دڵتەزێنیش ڕویداوە و خانەنشینی داماو لە نۆرەی چاوەڕوانیدا بۆتە قوربانی و گیانی لەدەستداوە.
ئەرێ بەس نییە فێر نەبوون ، ئەوە سی ساڵە نەتوانراوە بەشێوەی شارستانی مووچە دابەش بکەن.