دوو تیمی تایبەتی پێکهیناوە بۆ لێدان لە کابینەی نۆ و خودی سەرۆکی حکومەت
قوباد تاڵەبانی، وەک هەنگاوێک بۆ وەستانەوە دژی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆی کابینەی نۆیەم، دوو تیمی تایبەت بە هێرشی سۆشیاڵ میدیا و میدیایی بەشێوازێکی نوێ پێکهێناوە، کە تایبەت بە نوسینی گوتار و بابەتی شیکاری لە سۆشیاڵ میدیا، ئاژانس، سایتە نێوخۆیی و جیهانیەکان دروستکردووە
تیمەکان بەمجۆرەن: تیمی یەکەم لە لایەن عەتا محمد سەرپەرشتی دەکرێت
ئەو بەشە تایبەتە بە ررۆژنامەڤان و چالاکوان و نوسەرە کوڕەکان کە لێیانوە نزیکن و دەیانناسن و متمانەیان پێهانە، هەروەها ئەندامانی ئەم لیژنەیە(عەتا محەمەد، ئەحمەد نەجم، کاوە شێخ عەبدوڵا، سەمەد زەنگەنە، دانا ساڵح، مونیر سەلیم، ئاران غەفور، دێرین، دیلانی ئیس ئین ئێن، سۆران شێخ نورەدین کۆمەڵێکی دیکە)
دووەم:بەسەرپەرشتی خاتوو ژوان سابیر بەرپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی (ئاشتی عەبدوڵا، دیلان عیزەدین، تەوار عادل، خونچە خورشید، فرمێسک محەمەد،بۆ ئەوە قسە لەگەڵ ئەو ژنە نوسەر و چالاکوانانە بکەن کە دەیانناسن یان لەرێگای هاوڕییانی
ئامانجی تیمەکان، کۆکردنەوە و گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرجەم ئەو کەسانەی کە یەکێتین یان نیگەران لەیەکێتی، رۆژنامەڤانان، نوسەران، چالاکوانانی مافی مرۆڤ، مافی ژنان، چالاکوانانی سۆشیاڵ میدیا، کەسایەتیە دیارەکانی میدیا وسۆشیاڵ میدیا بۆ ئەوەی وتار و شیکاری لە میدیا و ئاژانس و سۆشیاڵ میدیا بنوس دژ بە مەسرور بارزانی و کابینەی نۆیەم و بە ئاراستەی شکستخوارد، ناشیرینکردنی خودی خۆی وکابینەکەی و تاکڕەوەی، لەبەرانبەردا هاوکاری دارایی پێشکێشی ئەوانە دەکرێت کە بەشدار دەبن و ئامادەیی نیشان دەدەن.
چۆنیەتی نوسین و پێدانی هاوکارییەکان:
ئاران غەفور برای رەند غەفور کەسی نزیکی سەربازی لە بافڵ تاڵەبانی و هاوکات بەرپرسی دەستەی پاسەوانانی تایبەت.
شێوازی پێدانی پارە و هاوکارییەکان بەم جۆرەیە، ئەو کەسانەی کە دیارن و دەنوسن، بۆهەر وتارێک پارەی دیاریکراو هەیە
نوسینی گوتارێکی ئاسایی لە سۆشیاڵ میدیا، بەتایبەت فەیسبووک پەنجا ٥٠ دۆلارە
نوسین لە رۆژنامە، سایت و ماڵپەرە نێوخۆییەکان سەد ۱٠٠ دۆلارە
نوسین لە رۆژنامە، سایت و ماڵپەرە عەربیەکان، فارسیەکان و تورکیەکان سەدو پەنجا ۱٥٠ دۆلارە
نوسین لە رۆژنامە، سایت و ماڵپەرە ئینگلیزی و ئەوروپاییەکان دوو سەد ۲٠٠ دۆلارە.