پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
فرۆشیارێكی نەوت لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت ” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕی نەوت فرۆشاندا بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، هەر بەرمیلێك بڕی پێنج بۆ دە هەزار دینار رووی لە دابەزین كردووە .”
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەسڕە دابەزیوە بۆ 155 هەزار دینار، نەوتی موسڵ بە 145 هەزار دینار دەفرۆشرێت لە بازاڕدا، هاوكات نرخی یەك لیتر نەوتیش بە 700 دینارە”.
ئاشکراشی کرد:” هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا بۆ کەمی خواست دەگەڕێتەوە، هەروەها رێکەوتنی حکوومەتی ناوەند و هەرێم، کاریگەر دەبێت و پێشبینی دابەزینی زیاتری سووتەمەنی دەکرێت .”