پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” لەگەڵ نزیک بوونەوەی جەژن جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رووی لە بەرزبوونەوە کردووە بەبەراورد بە سەرەتای مانگی رەمەزان.
سیروان حوسێن، ئاشکراشیکرد:” هاتن و چوونی گەشتیاریان لەرێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە هەردوو دیو هەیەو دەروازەكە بۆ رۆژانی جەژن بەرووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت .”