زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی لە کوشتارگەی سۆران پزیشکی ڤێتێرنەری مۆری لاشەی ئاژەڵێکی نەکرد بوو بەهۆی ئەوەی نەخۆش بوو، دەست بەسەر گۆشتهكهی داگیراو بردارایە شێلتەری سەگەكان.
مەنسور محەمەد، لە راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لیژنەی ئابووری سۆران لە ژێر چاودێری رەجەب زبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، سەردانی کوشتارگەیان کرد بەپێی راپۆرتی پزیشکی ڤێتێرنەری گۆشتی ئاژەڵێك بەهۆی نەخۆش بوونی، شیاوی خواردن نەبوو، بەمەش مۆر لەسەر لاشەكەی نەدرا”.
گووتیشی: ” بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنە گۆشتی ئاژەڵەکە گواسترایەوەو درا بە شێلتەری سەگە بێلانەکان.