زاری كرمانجی – سۆران :
ئەمرۆِ 19 ی نیسان ی 2023، گۆشتفرۆشێك لە شاری سلێمانی دەستگیركرا كە ئەسپی سەربڕیووە و به نيازبووه بە گۆشتی مەڕ و گۆێرەكە بە هاووڵاتییانی بفرۆشێت، قایمقامیەتی سلێمانیی لە راگەیاندراوێكدا هەواڵی دەستگیركردنی گۆشتفرۆشەكەی راگەیاندو گووتی:” لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی ئێمە، دوو كەس دەستگیركراون كە ئەسپیان سەربڕیووەو ويستوويانه لەسەر شەقامەكان بە قیمە و گۆشتی گوێرەكە بە هاووڵاتییان بفرۆشن كیلۆی بە 12 هەزار دنیار.”
سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن ئەمە جاری یەكەم نییە لە سنووری سلێمانی كارێكی لەم شێوەیە دەكرێت و پێشتریش گۆشتی گوێدرێژ بە گۆشتی گوێرەكە بە هاووڵاتییان فرۆشتراوە .