رۆژان قیاس ـ زاری كرمانجی :
هاووڵاتییان لەكاتی دروستكردنی پاسپۆڕت، پێویستە فۆڕمێكی تایبەت پڕ بكەنەوە بۆ پێدانی زانیاریەكانیان، لە بەرامبەر ئەو فۆڕمە بڕە پارەیەك دەدات.
هەروەكو سەرۆكی لیژنەی ئابووری دیانا بە زاری كرمانجی راگەیاند” وەكو لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا، لەسەر گلەیی هاووڵاتیان بەدواداچوونمان بۆ نرخی فۆڕمی پڕكردنەوەی پاسپۆڕت كرد و نرخەكەی هەشت هەزار دینار بوو ، بۆیە بەسەرپەرشتی فەرزنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، كۆبوونەوەیەكمان رێكخست لەگەڵ نوێنەری نوسینگەی پاسپۆڕتی سۆران و نوێنەری نوسینگەكانی پڕكردنەوەی فۆڕمی پاسپۆڕت”،
دوای كۆبونەوەكە هەروەكو رەزا عەبدوڵڵا سەرۆكی لیژنەی ئابووری دیانا ئاماژەی بۆ دەكات، بە رەسمی نرخی پڕكردنەوەی پاسپۆرت لە هەشت هەزارەوە كەم كرایەوە بە پێنج هەزار دینار .
سەرۆكی لیژنەی ئابووری دیانا داواكارە لە هاووڵاتیان هەر كاتێك لەو بڕە پارەیە زیاتر لە كاتی پڕكردنەوەی فۆڕم وەرگیرا پەیوەندی بە لیژنەی ئابووری دیاناوە بكەن بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.