كۆنسێرتێك لە پێناو منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە ئەنجام دەدرێت
زاری كرمانجی – سۆران :
بڕیاروایە كۆتایی ئەم مانگە كۆنسێرتێك بە بەشداری چەند هونەرمەندێكی هەر چوار پارچەی كوردستان ئەنجام بدرێت و داهاتەكەشی بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە تەرخان بكرێت.
لە هەولێری پایتەختی كوردستان 28 و 29 ی ئەم مانگە كۆنسێرتێك بە بەشداری هونەرمەندان (خێرۆ عەباس) لە رۆژئاوای كوردستان و (رۆژین) لە باكوور و (هانی) لە رۆژهەڵات و (هەڵوێست) لە باشووری كوردستان ساز دەكرێت و داهاتەكەشی بۆ چارەسەركردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە تەرخان دەكرێت.
كۆنسێرتەكە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بهرێوهدهچێت و دەزگای خێرخوازی بارزانی یەكێك لە سپۆنسەرەكانی ئەو كۆنسێرتەیە.